مەلا كەریم شكور: بەبێ كورد دەستوور هەموار ناكرێتەوە
هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیەش كودەتایە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێك ناتوانێت دەستوور بەبێ كورد هەمواربكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیەش بە كودەتا ئەژماردەكرێت.

مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەمواركردنەوەی دەستوور ڕێوشوێنەكانی لە ماددەی 126 و 142ی دەستووردا دیاریكراوە و تەنها دەتوانرێت بەو ڕێگایانە هەمواربكرێتەوە كە دەستوور ئاماژەی پێكردووە.

ئاشكرایكرد، بەبێ كورد ناتوانرێت دەستوور هەمواربكرێتەوە و دەبێت كورد ڕەزامەندی لەسەر هەمواركردنەوەی بدات و ئەو كات دەستوور هەمواردەكرێـتەوە و ئەگەر سێ پارێزگاش دژی هەمواركردنەوەی دەستووربن ناتوانرێت هەمواربكرێـتەوە.

جێگری سەرۆكی فراكسيۆنی یەكێتی ڕوونكردنەوەی زیاتریدا و وتیشی، “سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بایكۆت بكەن ناتوانرێت دەستكاریی دەستوور بكرێت تەنها لە حاڵەتی كودەتادا دەتوانرێت دەستوور هەمواربكرێتەوە”.

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بۆچوونێك لەنێوماڵی شیعەدا هاتووەتە ئاراوە كە دەیانەوێت دەستووری عێراق هەمواربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
زیاتر ببینە

ماكرۆن: ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له‌ به‌غداد سازدا و ڕایگه‌یاند، “ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانى…
Total
0
Share