شاندی چێوەی هەماهەنگی بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ سەدر دەچێتە نەجەف

سەرچاوەیەک لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بەرپرسانی چێوەی هەماهەنگی لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی نەجەف دەکەن بۆ دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

سەرچاوەکە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هادی عامری سەرۆکایەتیی شاندێکی چێوەی هەماهەنگی دەکات بەرەو نەجەف بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕاوتی سەدر”.

ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانی شاندەکە بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەمی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی هێزە شیعییەکانە، بەمەبەستی دەرچوون لەو قەیرانەی بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دروستبووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە گفتوگۆکان فراوانتر بکرێن بۆ شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ئەو لایەنانەی بەشداری تێدادەکەن، هەروەها ئەو لایەنانەی لەهەڵبژاردنەکاندا براوەبوون لەدەرەوەی ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی.

بابەتی پێشتر

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: هیچ داتایەکی گیانلەدەستدانمان بە ئۆمیکرۆن لەبەردەستدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share