باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو لایەك هاندەدەین بۆ دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و دەستپێكردنی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە، “داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكەین بەشداریی دانوستان و دیالۆگ بكەن كە ڕەنگە دیالۆگ ببێتە مایەی كەمكردنەوەی گرژییەكان”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بەشداربن لە دیالۆگدا و پشتیوانیی ناڕەزایی ئاشتییانە دەكەین و هانی هەموو لایەك بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ دەدەین”.