چێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر كاندیدەكەی بۆ سەرۆك وەزیران

محەمەد شیاع سودانی

چێوەی هەماهەنگی دووپاتی پابەندی بە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەكاتەوە و دەڵێت، تائێستا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینیەوە نەكراوە.

فازڵ موات سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، چێوە تا ئەم خولەكە پابەندە بە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران.

وتیشی، “تاوتوێی گۆڕینی كاندید نەكراوە، بەڵكو جەخت لەسەر پابەندبوون بەو كاندیدكردنە كراوەتەوە”.

بە وتەی ئەو چێوەی هەماهەنگی لەئێستادا گەورەترین فراكسیۆنی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانە، بۆیە مافی كاندیدكردنی هەر كەسایەتییەكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە. كاندیدكردنەكەشی بەپێی مەرج و پێوەر بووە كە سەرجەم سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی لەسەری ڕێككەوتوون.

بابەتی پێشتر

G7 تاوتوێی قەدەغەی تەواوەتی گواستنەوەی نەوتی ڕوسی دەكات

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: حكومەت ئامادەیە پشتیوانيی ڕاستەقینەی گفتوگۆكان بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share