G7 تاوتوێی قەدەغەی تەواوەتی گواستنەوەی نەوتی ڕوسی دەكات

وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت دەڵێن، تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەكردنی تەواوەتی ئەو خزمەتگوزارییانە دەكەن كە ڕێگە بە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی ڕوسیا دەدات.

كۆمەڵەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، تائێستا پابەندین بە چاوخشاندنەوە بە كۆمەڵێك ڕێوشوێندا، لەوانەش بژاردەی سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی بەسەر سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەی ڕێگا خۆشدەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییە دەریاییەكانی ڕوسیا لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان، ئەگەر نەوتەكە بە نرخی دیاریكراو یان كەمتر لەو نرخە نەبێت كە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكاندا ڕێككەوتنی لەسەر دەكرێت.

ئەو وڵاتانە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەیان بەوەشداوە، كۆمەڵەی حەوت هاوشانی ڕێوشوێنە كلاسیكییەكان، تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانە دەكات كە ڕێگە بە وڵاتانی لاواز دەدات پارێزگاری لە گەیشتنیان بە بازاڕی وزە بكەن، لەوانەش لە ڕوسیاوە.

لەكاتێكی پێشتردا ڕوسیا هۆشداریدا لەوەی سەپاندنی كۆت بەسەر نەوتەكەیدا بەشداردەبێت لە بەرزكردنەوەی نرخی نەوتی خاودا، دوپاتیشیكردەوە نەوتەكەی بە كەمتر لە نرخی تێچوو نافرۆشێت.

بابەتی پێشتر

دوای کوشتنی زەواهیری واشنتۆن و تاڵیبان یەکتر تۆمەتبار دەکەن

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر كاندیدەكەی بۆ سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share