نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

دوای دابەزینێکی کاتی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە 67 دۆلار و 39 سەنتە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ 5 ی ئازار، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 64 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بەدوێنێ پێنجشەممەش، نرخی بەرمیلێک سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس کە ئەندامانی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە بەرهمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە و بەپێی خواستی بازاڕ هەناردەی نەوت بەردەوامی پێبدەن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و وەستانی کارگەکان و گەشتی ئاسمانی خواست لەسەر نەوت کەمبوویەوە و خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی 20  دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکیش دابەزی بۆ خوار 40 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016)، بخرێتە بودجەی ساڵی 2022. ئەمڕۆ یەکەم…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share