هاندەرانی دۆرتمۆند لە “کاپتن” هەڵگەڕانەوە

هاندەرانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند پێیانوایە، مارکۆ ڕۆیس پێویستە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانەکەیان بکات.

لە دوایین چاوپێکەوتندا، لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا پەیامێک ئاراستەی ئیدارەی دۆرتمۆند دەکات و دەڵێت، “ڕۆیس باشتر نابێت، پێکانەکان بە ڕێژەی لەسەددا سەد بەردەوام دەبن، تەمەنی هەڵدەکشێت و باشترە دۆرتمۆند چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە، باشترە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.”

ماڵپەڕی “بێلد سپۆرت” لەو بارەیەوە ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە، زیاتر لە (34 هەزار) هاندەری “ڤێستیڤالین” بەشدارییان تێیدا کردووە. بە ڕێژەی لەسەددا (78) بە (نەخێر) وەڵامیانداوەتەوە، واتا هاوڕابوون لەسەر دەستبەرداربوون لە کاپتنەکەی ڤێستیڤالین.

ڕۆیس ساڵانە (12) ملیۆن یورۆ مووچە وەردەگرێت، لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز…
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share