ناسا: لە داهاتوودا مرۆڤ بۆ ژیان و توێژینەوە لەسەر مانگ دەمێنێتەوە

بیڵ نیلسۆن سرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ڕایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە ئەمجارە گرەنتیی ئەوە بەدەستبهێنن کە مرۆڤ بتوانێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر مانگ بمێنێتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی ناسا دوای زیاتر لە 50 ساڵ مووشەکێک ڕەوانەی سەر مانگ بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ناسا لەبارەی مووشەکەکەوە بڵاویکردووەتەوە، گەورەترین و بەهێزترین مووشەکە تا ئێستا ڕەوانەی سەر مانگ کرابێت.

لەبارەی مووشەکەکەوە بیڵ نیلسۆن سەرۆکی ئاژانسەکە دەڵێت، “ئاسمانگەڕێکی گەورە ڕەوانەی سەر مانگ دەکەین کە هاوشێوەی نییە لە جیهاندا و دروستکراوە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ”.

وتویەتی، مرۆڤایەتی دەچێتە سەر مانگ بەمەبەستی ژیانکردن و توێژینەوە، دەمانەوێت زیاتر بمێنینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنیک و توێژینەوەکان، ئەوەش هەمووی لەپێناو چوونە سەر مەریخ لەگەڵ کەسانی دیکەدا”.

ئەو مووشەکە ئەمڕۆ لە ناوەندی کێنیدی بۆ بۆشایی ئاسمان لە فلۆریداوە هەڵدەدرێت، کە بەر لە 35 ساڵ لە ئەرکی ئەپۆلۆدا بەکارهێنراوە، ئەم کەشتییە جارێکی دیکە هەوڵی چوونەوە سەر مانگی ناسایە لە دوای 53 ساڵ، کە چاوەڕێدەکرێت ماوەیەکی زیاتر و بۆ ئەرکی زۆرتر بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share