لایەنێكی دیكەی عێراقی داوای گۆڕینی دەستوور دەكات

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، كە نوێنەرایەتیی خۆپیشاندەرانی تشرین دەكات، چووە پاڵ موقتەدا سەدر و داوای گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیی عێراق دەكات، لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیمتیداد ویستەكەی ئاشكراكردووە، بەوتەی خۆیان، “بۆ ده‌ربازبوونی وڵات له‌و كێشانه‌ی تێیكەوتووە، ده‌بێت ده‌ست بۆ گۆڕینی سیستمی حكومڕانیی وڵات ببه‌ین، له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی”.

نەیشاردووەتەوە كە ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه‌ هەمواركردنەوەی ده‌ستووری عێراق و گۆڕینی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی، ئەمە جگە لە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیدادی عێراقی نوێنەرایەتیی خۆپیشاندەرانی تشرین دەكات و بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2021ی كرد، توانی 9 كورسیی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا لەگەڵ ڕەوتی سەدر و ڕێبەرەكەی كۆك بوون.

پێش ئیمتیداد، ڕەوتی سەدریش لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراقەوە ڕای خۆی دووپاتكردەوە، بەوەی پرۆسەكە بەو شێوەیەی هەبووە كۆتایی هاتووە و داوای هەمواركردنەوەی دەستووری كرد، كۆتاییهاتنی ئەم خوولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشی دووپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: گەرما دەگات بە "نیوەی پلەی كوڵان" و باراندەبارێت

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە سنووری خورماتوو ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share