بۆ دزیكردن چوو بەڵام خەوی لێكەوت و دەستگیركرا

گەنجێكی میسری چووە ماڵێك بۆ دزیكردن، بەڵام خەوبردییەوە و لەسەر جێگەخەوی خاوەن ماڵەكە دەستگیركرا.

ڕۆژنامەكانی میسر بڵاویانكردەوە، كەسێك لە شاری ئەقسەڕ پەیوەندی بە ئاسایشی شارەكەوە كردووە و ئاگاداریكردوونەتەوە لە بوونی دزێك لە ماڵەكەیدا.

دەستگیركراوەكە گەنجێكی تەمەن 30 ساڵانە، چووەتە ئەو ماڵە بۆ دزیكردن، كاتەكە دوای نیوەشەو بووە و خەواڵووبووە و لەسەر جێگەخەوی خاوەنماڵ خەوی لێكەوتووە. وەك ڕۆژنامەكان لەزاری ئاسایشی میسرەوە بڵاویانكردووەتەوە.

ئاسایشی ئەو شارەی ڕووداوەكە تیادا ڕوویداوە دەڵێت، زانیارییەكانی ناو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە سەیربوون، پێیانوتراوە دزێك لە ماڵێكی شەقامی “تەلەڤیزیۆن” لە ناوەڕاستی شاری ئەقسەڕ خەویلێكەوتووە، كاتێك گەیشتوون بە شوێنەكە، دزەكەیان بە خەوتوویی دەستگیركردووە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: ھیچ کەس لەسەروو یاساوە نییە

بابەتی دواتر

کچانی عێراق بەزۆر لە ئەوروپاوە دەنێردرێنەوە بۆ بەشوودان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share