بەرشلۆنە بەرگریکارێکی ئیشبیلیە دەکاتە ئامانج

بەرشلۆنە لە پلانیدایە جول کوندی بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی

بەهۆی پێکانی بەرگریکاران و دابەزینی ئاستی هەندێکی دیکەیانەوە، یانەی بەرشلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی یانەی ئیشبیلیە و لالیگا دەکات.

پێکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆ لێدانێکی دیکەیە بۆ ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە و یاریزانەکە هاوشانی جێرارد پیکێ لە توانایدا نابێت، ئەمڕۆ 10ی شوبات ڕوبەڕوبوونەوەی جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر ئیشبیلیە ئەنجامبدات، ئەوەش کارتەکانی کومان ئاشکرادەکات بۆ یارییەکە کە تەنها ساموێل ئومتیتی و کلیمۆنت لانگلێتی فەرەنسین.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە پێشوودا یانەی بەرشلۆنە خواستی لەسەر پاو تۆریسی بەرگریکاری ڤیاڕیاڵ و جول کوندی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە بووە، بەڵام دواتر ئاڕاستەیان بۆ ئیریک گارسیای بەرگریکاری مانچستەر سیتی گۆڕیوە.

جول کوندی هاوشانی دوو بەرگریکاری دیکە داواکراوی یانەی بەرشلۆنەیە

بەپێی سەرچاوەکە، گارسیا لە هاوینی 2021 دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندی بە پێکهاتەی کومانەوە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی نوێی یانە (هەر سێ کاندیدەکە) نیشانەیان لە جول کوندی گرتووەتەوە.

کوندی بەرزی باڵای مەترێک و 78 سانتیمەترە، بەڵام لە تۆپە بەرزەکاندا کارامەیە، هەروەها نرخی شکاندنی بۆندەکەی کە تاوەکو 2024 لە ئیشبیلیە بەردەوامی هەیە (75) ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

قەبارەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2020دا 12 ملیار دۆلار بووە لە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران ژمارەیەك موشەكی بالیستی نمایشكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share