ئارسیناڵ هاتە نێو هاوکێشەی گوندۆگانەوە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵدەدات لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا، گرێبەست لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان واژۆ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، لەسەر خواستی مایکڵ ئارتێتا، بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان دەستپێکردووە.

یاریزانەکەی سیتی بە هەمانشێوە لەلایەن بەرشلۆنەوە داواکراوە، پێشتریش لە مانچستەر سیتی کاری لەگەڵ ئارتێتا کردووە، ئەگەر پەیوەندی بە “گانەرز”ەوە بکات, دەبێتە سێیەم یاریزانی سیتی پەیوەندی بە یانە گەورەکەی لەندەنەوە دەکات لەدوای زینچینکۆ و گابریێل جیسۆز.

یاریزانە نێودەوڵەتییەکەی سیتی دووەم یاریزانە لەدوای جواو کانسێلۆ لە ڕیزەکانی سیتیزنس گومانی ڕۆیشتنیان لێدەکرێت، بەڵام پێدەچێت یانە شینەکە لە فرۆشتنی ئەڵمانییەکە پاشگەزببێتەوە، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە ناوازەیەی لە کۆتایی وەرزدا پێشکەشیکردووە.

بابەتی پێشتر

چاڤی: جارێ هیچ بڕیارێکمان نەداوە

بابەتی دواتر

ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی كوردستان بە بارمتەگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share