چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندان دەكات

چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندان دەكات و دەڵێت، بۆ پاراستنی شەرعییەت و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دەوڵەتە، سەدرییەكانیش بڕیاریانداوە لە هەموو شارەكان خۆپیشاندان بكەن.

لە كاردانەوەی خۆپیشاندانی سەدرییەكاندا كە چەند ڕۆژێكە چوونەتە ناوچەی سەوز و بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانیان كۆنترۆڵكردووە، بڕیارە ئەمڕۆ لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

خۆپیشاندانەكە وەك بانگەشەی بۆ دەكرێت كاتژمێر پێنجی ئێوارە لە نزیك پردی هەڵواسراو لە بەغداد بەڕێوەدەچێت. دەستەی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكە داوایكردووە خۆپیشاندەرانی لایەنگری چێوەی هەماهەنگی نەچنە ناوچەی سەوز تا ئەو كاتەی فەرمانیان پێدەگات و دەڵێت، خۆپیشاندانەكە بۆ “پاراستنی شەرعییەت و پرۆسەی سیاسی و گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكانی”.

لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی چێوەی هەماهەنگیدا، سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەموو پارێزگاكانی تری عێراق خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بۆ پشتیوانیكردنی خۆپیشاندانی سەدرییەكان لە بەغداد.

لە پەیامێكدا لە تویتەر، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح داوایكرد “قەیرانەكە چارەسەربكرێت و پێش دەرچوونی دۆخەكە لە كۆنترۆڵ فریای چارەسەركردنی بكەون”، ئەوەش وا لێكدەدرێتەوە كە عامری لەگەڵ ئەوەدا نییە لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

سی پی تی: بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ڕانیە تورکیا ئەنجامیداوە

بابەتی دواتر

محەمەد حاجی مەحمود: بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پڕۆژە ‏یاسایەک کۆببێتەوە، کە یەکێکیان بریتیی دەبێت لە پرسی…
Total
0
Share