سی پی تی: بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ڕانیە تورکیا ئەنجامیداوە

ڕێکخراوی سی پی تی لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ڕانیە ڕایگەیاند، بۆردومانەکە تورکیا ئەنجامی داوە و بەهۆیەوە “هاوڵاتییەک بریندارە و برینەکەی سەختە”.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەکردووە، “جگە لەوەی پیاویکی تەمەن 52 ساڵ لە بۆردومانەکەدا بەسەختی برینداربووە، بریندارێکی دیکە هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان، لەو بۆردومانەدا بریندارێكی تریش لە ئۆتۆمبێلەكەدا بووە بەڵام لە ئێستادا نادیارە”.

سی پی تی لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە دەڵێت، ناو و ناسنامەی قوربانییەكان تا ئێستا بەتەواوی ئاشكرا نەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share