بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بەهای ‏100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 149 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا بەزبووەوە و هەر دۆلارێك بەرامبەرە بە 1490 دیناری عێراقی.

ماوەی چەند ڕۆژێك بوو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، 100 دۆلار بە زیاتر لە 148 هەزار دینار بوو، دوێنێ تا كاتی داخستنی بازاڕی دراو 100 دۆلار بە 148 هەزار و 650 دینار بوو، بەڵام كەمێك لەمەوبەر بەهاكەی زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە 149 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نەهێشتنی ڕۆتین لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتە

بابەتی دواتر

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماریکرد، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share