سەدر بە مەرج گفتوگۆكەی عامری قبوڵدەكات

وەزیرەكەی سەدر سێ مەرج بۆ قبوڵكردنی داواكەی عامری دیاریدەكات تا گفتوگۆ لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی دەستپێبكەنەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیرەكەی سەدر لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، سێ مەرجی سەدری وەكو قبوڵكردنی داواكەی عامری دیاریكردووە تا ڕازیبن بە گفتوگۆكردن لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان.

مەرجەكانی سەدر بریتین لە:

یەكەم: كشانەوەی عامری لە چێوەی هەماهەنگیی

دووەم: ئیدانەكردنی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی كە “سپایكەرمان” ناوی بردووە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكرانەوە.

هەروەها سێیەم مەرجی سەدر ئەوەیە بۆ عامری دەڵێت، “ئێوە لە واژووکارانی وەرەقەی چاکسازی بوون، بەڵام جێبەجێ نەکرا، بۆیە دەڵێت، ئێستا کێ گەرەنتی جێبەجێکردنی دیالۆگی چاکسازیخوازان دەبێت، بۆ ئەوەی عێراق لە گەندەڵی ڕزگاری بێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر هادی عامری جارێكی داوای لە سەدر و لایەنەكانی دیكە كرد كە دانبەخۆیان بگرن و لە ڕێگەی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

بابەتی پێشتر

ئێران بە فەرمی: دەتوانین بۆمبی ئەتۆمی دروستبكەین

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک لە ڕانیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share