ماتۆڕسوارێك لە كەلار گیانیلەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار- ڕزگاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانیلەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- ناحییەی ڕزگاری ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێكدا ڕوویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا”.

باسی لەوەشكردووە، “بەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە ناسنامەیەك تەرمەکە ناناسرێتەوە مێردمنداڵەكەش جلی کوردی زەیتوونی لەبەردایە و لە ئێستاشدا لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلارە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان داواش دەكات، هەر کەسێك زانیاری لەسەر ئەو مێردمنداڵە هەیە کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە سەردانی نەخۆشخانەی کەلار بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share