بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆڵی مامۆستایانی کوردستان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنین

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنن کە لە هیچ دۆخێکدا نەیانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی بکەوێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و قەدرگرانی کوردستان دەکەم. رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنین کە لە هیچ دۆخێکدا نەیانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی بکەوێت، سەرەڕای دۆخ و گوزەرانی خۆیان، پێزانینمان بۆ خزمەتە گەورەکانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی بەڕێز وەک چۆن لە رابردوودا رۆڵی کاراتان لە پاراستنی شوناس و بەهاباڵاکانی کۆمەڵگەماندا گێڕاوە، هیوادارم لەم قۆناغەشدا بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم رێنیشاندەری رۆڵەکانی نیشتمانەکەمان بن تاوەکو داهێنەرتر و بەرهەمهێنەرتربن و لە داهاتوودا خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی…
Total
0
Share