وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا گیانلەدەستدانی سەربازێکی پیادە لە ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بوراک کەچە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە، تووشی هەستیاری بووە و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵدراو بۆ ڕزگارکردنی ئەو سەربازە، بەڵام بەهۆی کاریگەریی ئەو پێوەدانەوە گیانی لەدەستداوە.