بۆ مێشكێكی تەندروست شیلك بخۆن

توێژینەوەیەكی نوێ هانی خواردنی شیلك دەدات، بەتایبەت بۆ گەورە ساڵان، دوای ئەوەی توانای ئەو میوەی لەسەر كەمكردنەوەی هەوكردنی مێشك، سنووردانان بۆ تووشبوون بە زەهایمەر بۆ دەركەوت.

تیمی توێژینەوەكە، كە توێژەرانی زانكۆی ڕاش لە ویلایەتی ئیلینویی ئەمریكی سەرپەرشتییان كردووە دەڵێت، ئەو پێگەیشتووە تەمەن 65 ساڵ و زیاترانەی بەشێوەیەكی ڕێكخراو شیلك-یان خواردووە، ڕێژەیەكی كەمتری پڕۆتینی (تاو) لە مێشكیاندا هەیە، كە هۆكاری بۆ تووشبوون بە نەخۆشی وەك زەهایمەر، لە ئەگەری بوونی ڕێژەیەكی زۆردا.

شیلك سەرچاوەی سەرەكیی ماددەی بیلانگۆنیدین-ە، كە باوەڕوایە دژە هەوكردن بێت، ئەم ماددەیە دەشێت لە توو، تور، فاسۆلیا و هەڵوژە-شدا هەبێت.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری (نەخۆشیی زەهایمەر) بڵاوكرایەوە، توێژەران دەڵێن تاوتوێی دۆخی 575 نەخۆشیان كردووە، لە ناوەندی تەمەنی 91 ساڵدا، هیچكامیان تووشی زەهایمەر نەبوون.

توێژینەوەكە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەردەوام بووە، بەشداربووان بەر لە مردنیان لە ڕاپرسییەكی ساڵانەدا ئەو سیستمە خۆراكییەیان تۆماركردووە كە پەیڕەویانكردووە.

لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئەو كۆمەڵەیەی شیلك-ی خواردووە ڕێژەیەكی كەمتری پڕۆتینی (تاو)یان هەبووە.

دكتۆر جولی شنایدەر پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك، كە سەرپەرشتیی توێژینەوەكەی كردووە، وتی، ئەگەرێك هەیە كە تایبەتمەندییە دژ بە هەوكردنەكان لەو ماددەیەدا توانای كەمكردنەوەی هەوكردنی مێشك و دەماری هەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی دەردانی سیتۆكین.

سیتۆكین پڕۆتینێكە ئەو خانانە دەریدەدات كە ڕەنگە ڕووبەڕووی هەوكردن ببێتەوە.

هەوكردنی مێشك بەهۆی چەند هۆكارێكەوە سەرهەڵدەدات وەك كەمخەوی، نەخۆشی و نیگەرانیی زۆر، ئەمەش هاریكاردەبێت لە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر.

بابەتی پێشتر

سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پەكەكە پوچەڵكردنەوەی پلانێكی سوپای توركیا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share