(ڤیدیۆ) ئینتەر و یوڤی براوەی هەفتەی 30ی کالچیۆ بوون

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 30ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس بردنەوەیان بەرانبەر کالیەری و جێنەوا تۆمارکرد.

ئینتەرمیلان لە جوسێپی میاتزا میوانداری کالیەری کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی نێراتزۆری لە خولەکی 77ی تایمی دووەم لەلایەن ماتیۆ دارمیانەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/k9skoo

لەلایەکی دیکەوە یانەی یوڤانتۆس بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر جێنەوا تۆمارکرد.

گۆڵەکەی جێنەوا لە خولەکی 49 لەلایەن جیانلوکا سکاماکا، گۆڵەکانی بیانکۆنێریش لە خولەکەکانی چوار و 22 و 70 لەلایەن دیان کولۆسێڤیسکی، ئەلڤارۆ مۆراتا، وێستۆن ماکینیەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/xuz3co

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 30 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 74 و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی 11 خاڵ پێش ئەی سی میلانی ڕکابەری کەوت، هەروەها یانەی یوڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیربوو، لە ئێستادا کریستیانۆ هاوەڵانی تەنها خاڵێک لە پلەی دووەم (میلان) جیایاندەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سێ خاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ داماڵی و لووتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share