ئیتاڵیا و گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، چەند سینارۆیەکی ئاڵۆز

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهۆی یەکسانبوونی بەرامبەر سویسرا لەناو هاندەر و یاریگای خۆیدا، نەیتوانی بلیتی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر یەکلاییبکاتەوە، ئەوەش ڕووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆزیان دەکاتەوە.

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، ئیتاڵیا بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوونی بەرامبەر سویسرا تۆمارکرد.

ئیتاڵیا لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی سێیەمدایە، بەهەمان شێوە سویسرا بە 15 خاڵەوە پلەی دووەمی گرتووە و بە جیاوازی گۆڵ دەکەوێتە دوای ئیتاڵیا.

بەپێی یاساکانی (فیفا)، یەکەمی گروپەکان سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەردەکەن، بەڵام ئەو هەڵبژاردانەی دەکەونە پلەی دووەمەوە لەگەڵ باشترین دوو هەڵبژاردەی خولی نەتەوەکان (2020-2021) کە سەرکەوتنیان بەدەستنەهێناوە، دەکەونە بەر گێژاوی پاشکۆی پاڵاوتنەکان کە لە 24ی ئازاری 2022 دەستپێدەکات و لە 29ی ئازاری 2022 کۆتاییدێت.

ئەگەرەکان و پێگەی ئیتاڵیا

دووشەممەی داهاتوو “سکوادرا ئازۆرا” لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئێرلەندای باکوور یاریدەکات، هەروەها سویسرا لە یاریگای سویسپۆر ئارینا میوانداریی بولگاریا دەکات.

ئەگەر سویسرا و ئیتاڵیا هەردووکیان لە گەڕی 10 دۆڕاندن تۆماربکەن، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەجیاوازی گۆڵ سەردەکەوێت.

ئەگەر سویسرا بەرامبەر بولگاریا یەکسانبێت، ئیتاڵیا پێویستی بە بردنەوە دەبێت، یاخود ئەگەر یەکسانبوونیش تۆماربکەن بە جیاوازی گۆڵ دەتوانن سەربکەون بۆ مۆندیال.

ئەگەری سێیەمیش بریتییە لە بردنەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە، لەو بارودۆخەشدا ڕێژەی گۆڵی دوو هەڵبژاردەکە یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی بلیتی سەرکەوتنی گروپی سێیەم لەنێوان ئیتاڵیا و سویسرا، ئەگەر لە ڕێژەی گۆڵیشدا یەکسانبوون ڕووبدات پەنا بۆ کاتی زیادکراو دەبرێت و سویسرا سەرکەوتوو دەبێت، بەوپێیەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان دوو هەڵبژاردەکە سیلڤان ڤیدیمێر گۆڵێکی تۆمارکردووە و کێشی دوو گۆڵی دەبێت.

بابەتی پێشتر

سێرجیۆ ڕامۆس.. 6 ملیۆنی بەفیڕۆدراو یان کارتی سەرکەوتنە؟

بابەتی دواتر

ئالڤێس لە بەرشلۆنەیە، سێرجی ڕۆبێرتۆ چی بەسەردێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
15
Share