یەکێتی یەکەم لایەنی کوردییە گەڕایەوە نەینەوا

دوای هەشت ساڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بارەگایەکی لە نەینەوا وەرگرتەوە و گەڕایەوە ئەو شارە.

ئاراس محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “وەک یەکەم حزبی کوردی توانیمان بگەڕێینەوە نەینەوا”.

وتیشی، “شانازییەکی گەورەیە یەکەم حزبین دەگەڕێینەوە ناو مەڵبەندی خۆمان”.

بارەگای مەڵبەندی حەوتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا دەکەوێتە گەڕەکی تەئمیم و ئەمڕۆ ئەو حزبە گەڕایەوە ناو بارەگای خۆی.

بابەتی پێشتر

هەسەدە ئۆپەراسیۆنی "سوێند"ی ڕاگەیاند<br>بۆ دەستگیرکردنی سیخوڕەکانە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە مۆلیدەی مزگەوتێكیان دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share