لە هەفتەیەکدا دوو کچی کورد لەسەر ڕەتکردنەوەی شووکردن کوژراون

لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو کچی کورد دوای ئەوەی ڕەتیانکردووەتەوە شووبکەن، لەلایەن خوازبێنیکەرەکەیانەوە کوژراون.

لە تازەترین ڕووداودا، کچێکی خەڵکی کرماشان، دوای ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە شوو بە هاوپۆلییەکی سەردەمی زانکۆی بکات، فڕێندراوە و دواتر کوژراوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، کچێکی خەڵکی کرماشان بەناوی “نیگار ئەحمەدی” دوای ئەوەی لەلایەن هاوپۆلێکییەوە، کە لەزانکۆ پێکەوەبوون ڕفێندراوە، دواتر کوژراوە، لە کاتێکدا چەندجارێک لەلایەن بکوژەوە خوازبێنیلێکراوە.

زانیاری ڕێکخراوەکە دەڵێت، “نیگار ئەحمەدیی تەمەن 27 ساڵ، خوێندکاربووە و لە شاری ساری لە باکوری ئێران خوێندوویەتی، بەڵام لەلایەن کەسێک بەناوی سامان یاری، کە بە ڕەگەز تورکی ئازەرییە ڕفێندراوە و دەستدرێژی کراوەتەسەر، لەگەڵ ئەوەش کوژراوە”.

بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڕێی بکوژەکە هاوکارییان کردووە تا نیگار ئەحمەدی بڕفێنن و دواتر سامان یاری بە تەنها کچە کوردەکەی کوشتووە.

 لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا هەر لە ماوەی هەفتەیەکدا کچێکی گەنجی خەڵکی شاری کرماشان، دوای ئەوەی ئامادەنەبوو شوو بە ئامۆزاکەی بکات، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

ڕووداوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە و “ئارەزوو ئولفەتی” دوای ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە شوو بە کوڕە مامەکەی بکات، کوژراوە.

کوڕە مامی ئارەزوو ناوی “ئەمیر”ە تەمەنی 38 ساڵە، دوای ڕەتکردنەوەی خواستنەکەی لە گەڕەکی “ئاناهیتا”ی کرماشان بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی ئارەزوودا و ئارەزوو دەستبەجی گیانیلەدەستداوە و خوشکێکیشی چووەتە کۆما و ئێستا لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە.

بابەتی پێشتر

وادەی شەپۆلێكی باران و بەفربارین لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share