نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت دابەزی، بەیانیی ئەمڕۆ بەهاکەی بەرزبووەوە بەجۆرێک بەهای  نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی 10 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهای نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 9 سەنت بەرزبووەوە، بەرمیلێک بە 78 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەبڕوای شارەزایان یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بڕیاری درێژەدانە بە کەمکردنەوەکانی خستنەڕووی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵەسەوە.

هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکییە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share