لە كەلار كەسێك هێرشیكردووەتەوە سەر سەرتاشێك و چوار چەقۆی لێداوە و تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەلار گواستیەوە، ئەمشەو كەسێك بە سەرخۆشی لە گەڕەكی سیروان لە شاری كەلار هێرشیكردووەتە سەر سەرتاشێك لە دوكانەكەی و چوار چەقۆی لێداوە و برینداری كردووە.
ئاشكرایكرد، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و تۆمەتبارەكەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.