ھەسەدە دەستگیركردنی سێ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕییكردن بۆ تورکیا ڕاگەیاند

ھەسەدە دەستگیرکردنی گرووپێكی سێ كەسییان ڕاگەیاند کە کاری سیخوڕییان بۆ تورکیا کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان گرووپێكی سێ كەسییان دەستگیركردووە كە كاری سیخوڕییان بۆ توركیا كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی زانیارییەکانی گرووپەكەوە ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگای ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر کراون.

هاوكات مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی ھەسەدە ڕایگەیاندووە، ھێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەکانی تورکیا ڕێگر نابێت لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی خاکەکەیان.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار: دیالۆگێكی نیشتیمانیی ڕاستگۆیانە چارەسەری دۆخی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

خزمەتگوزاری بە 8ی حەسارۆك دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەوپێیە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکان،…
Total
0
Share