وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی چواری ئاشکراکرد و دەڵێت، ”حکومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان دەنێرێت”.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگی چوار دەڵێت، ”لە 20 بۆ 25ی مانگ، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق مووچەیآ مانگەکانی دوو و سێی فەرمانبەرانی هەرێمی خەرجکرد و وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە کردەوە مووچەی مووچەخۆران لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەمساڵ زامنكراوە و هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
Total
0
Share