گواردیۆلا بیانوی نییە لە كەمی گرێبەستەكانی ئیدارەی مانچستەر سیتی و ئامانجیشی بردنەوەیە لە یانەی لیڤەرپوڵ.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ لە یاریی كۆتایی قەڵغانی خێرخوازی، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.
گواردیۆلا دوپاتیكردەوە كە ئەو دەیەوێت سەركەوتن بەسەر لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنێت و وەرزەكە بە بردنەوە دەستپێبكەن.
وتیشی: “محەمەد سەڵاح هەمیشە مەترسیدارترین یاریزان بووە بۆ هێڵی بەرگریی یانەكەی.”
گواردیۆلا هیچ گلەییەكی لە ئیدارەی مانچستەر سیتی نییە لەسەر كڕینی یاریزانی نوێ بەڵام پێشیوایە تیپەكەی بەرگریكارێكی باڵی چەپی پێویستە.