ئۆبامیانگ یان دیپای، یەكێكیان دەبێت بڕۆن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گفتوگۆكانی لەگەڵ هەردوو یاریزان ئۆبامیانگ و دیپای دەستپێدەكات تا یەكێكیان لە یانەكە بڕۆن.

فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە پێگەی خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئۆبامیانگ دەستپێدەكات.

مەبەستیش لێی تاوتوێ كردنی ئەو گرێبەستەیە كە لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە پێی گەیشتووە.

هەر پاش ئەو، قسە لەگەڵ دیپای دەكرێت بۆ ئەوەی ئەویش گفتوگۆ لەسەر ئەو گرێبەستە بكات كە لەلایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە پێی گەیشتووە.

ڕۆمانۆ نوسیویەتی: دیپای و ئۆبامیانگ یەكێكیان دەڕۆن، ئەگەر هەردوكیشیان ڕۆیشتن ئەوە بەرشلۆنە زیاتر پێی خۆشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share