سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم”.
هەروەها دەشڵێت، “هیوادارم هەموومان پێکەوە ئەم دەرفەتە بکەینە بۆنەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پێکەوەژیان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەربەرزیی خەڵکی کوردستان و پاراستنی خاکەکەمان”.