سێ تۆمەتبار لە شارەزوور دەستگیرکران

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر كە بە تۆمەتباران بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزوور لەبارەی سێ‌ تۆمەتبارەوە كە گومان دەكرا ماددەی هۆشبەریان پێبێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوورەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ، تلیاك، حەبی هۆشبەر )كە بەتۆمەتباران بووە.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ر،ن،أ) لەدایكبووی ساڵی 2000 (ج،ج،ح) لەدایكبووی ساڵی 1999 (پ،م،ق) لەدایكبووی ساڵی 2000بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 26 لە یاسای قەدەغەكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە ناو خوێندنگەیەکی هەرێم خوێندکارێک کوژرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک زانیاری لەبارەی ئەو خوێندکارە بڵاوکردەوە کە لە پۆلەکەی خۆیدا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share