توركیا دووچاری كورتهێنانی بازرگانيی دەرەكی دەبێت

دەستەی ئاماری توركیا بڵاویكردووەتەوە، كورتهێنانی بازرگانیی دەرەكیی توركیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 184.5% زیادیكردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەستەی ئاماری توركیا بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، كورتهێنانەكە لە 2.9 ملیار دۆلارەوە زیادیكردووە بۆ 8.2 ملیار دۆلار و مەترسیی بۆ ژێرخانی ئابوریی وڵات دروستكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2022 بە بەراورد بە تەممووزی ساڵی ڕابردوو كورتهێنانی بازرگانیی دەرەكی بە ڕێژەی 184.5% زیادیكردووە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 167 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

کاکەیيەکان یاسا وەلا دەنێن و سوڵحی عەشایەری هەڵدەبژێرن

بابەتی دواتر

گەنجێك كەوتە ژێر تایەی تراكتۆرێكەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share