هەشت چەكداری داعش لە ئەشكەوتێكدا كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە ئەشكەوتێكی سنووری پارێزگای نەینەوا هەشت چەكداری داعش كوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لە ڕێگای فڕۆكەی جەنگیی ئێف 16ەوە بۆردومانی زنجیرە چیای عدایە لە شاری موسڵ كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بۆردومانەكە یەكەیەكی سەربازيی سەر ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا چوونەتە شوێنی بۆردومانەكە و دەركەوتووە ئەشكەوتەكە هەشت چەكداری داعشی تێدا بووە و كوژراون.

بابەتی پێشتر

عەممار حەكیم: سوورین لەسەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی

بابەتی دواتر

کاکەیيەکان یاسا وەلا دەنێن و سوڵحی عەشایەری هەڵدەبژێرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share