بەغداد.. تەقە لە سەرۆكی حزبێك كرا و كوژرا

چەند چەكدارێكی نەناسراو لە باكووری شاری بەغداد تەقەیان لە سەرۆك و دامەزرێنەری حزبی داعی كرد و لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانیلەدەستدا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە باكووری شاری بەغداد تەقە لە فازڵ مەرسومی سەرۆك و دامەزرێنەری حزبی داعی كراوە و دەستبەجێ لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێرشەكە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوە بووە لە ناوچەی تاجییان لە باكووری شاری بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share