دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عێراقییەکان
ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند و دەڵێت، دوو جار لە دەست هێزە عێراقییەکان هەڵاتبوو.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکی داواکراوی هەڵهاتوو لە دادگای دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عێراقییەکان دەستگیركرد لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە، بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاوڵاتییەکی مەسیحی بە ناوی (رەمسیس بتڕس) دانیشتووی بەغداد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “تیرۆریست عومەر وەحید خەزرەجی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیركراوە، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دوو جار هەڵاتووە و دواتر خۆی گەیاندووە بە سنووری سلێمانی، پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە لایەن ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم کەیسە کرا و زانیاریی دروست لەسەر داواکراو دەستکەوت”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، “دوای رەزامەندیی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، تیرۆریستی هەڵاتوو لە یاسا  پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان و هەوڵدان بۆ هەڵاتن دەستگیركرا و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گردبوونەوەی کاسبکارانی کەرکوک دژی لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانی بازاڕەکە

کاسبکارانی بازاڕی رەحیماوای کەرکوک بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا. کاسبکارانی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share