وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی سەرکەشیی شۆفێرێکەوە، ئۆتۆمبیلەکەی لە کۆنترۆڵ دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی دیکەدا، لەو ڕووداوەشدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ” بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:50 خولەک، ئۆتۆمبیلێکی جۆری هیۆندای سانتافی بەهۆی پێشبڕکێکردنەوە بە خێراییەکی یەکجار زۆر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنیدا، بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕوداوەکە ماڵوێرانییەک کەوتەوە کەتیایدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە”.

بە وتەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لەکاتی لێکۆلینەوە بەپێی بەڵگە سەرەتاییە دەستکەوتوەکان، بەڕێژەی لە 100% شۆفێری هۆنداکە بەلایەنی خەتابار ئەژمار کراوە،چونکە ئەو بەهۆی تیژڕۆیی چۆتە سایدی بەرامبەر و خۆی بە ئۆتۆمبیلێکی دیکەدا کێشاوە.

فازڵ حاجی ڕاشیگەیاندووە، لە شوێنی ڕووداوەکە دورگەی ناوەندی شەقام ئەوەندە بەرزە بەهۆی کەتەنانەت بارهەڵگری گەورەش زۆر بەزەحمەت بەسەری دەکەوێت ئەگەر خێراییەکەی کەم بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی پرسی میکانیزمی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیان تاوتوێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغداد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە…
Total
0
Share