ئەندامانی لیژنەی دانوستانكاری چێوەی هەماهەنگی ئاشكراكران

ئەو لیژنەیەی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پێكیهێناوە پێنج كەسن و ئەمڕۆ دەست بەگفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەن.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، بڵاویانكردووەتەوە، لیژنەی دانوستانكاری چێوەی هەماهەنگی پێكهاتوون لە هەریەك لە نوری مالیكی، هادی عامری، فالح فەیاز، ئەحمەد ئەسەدی و عەبدولسادە ئەلفریجی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەكە دانوستاندن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەستپێدەكەن بەمەبەستی پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەو وادە دەستوورییەی دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

دەروازەكانی ناوچەی سەوز لە بەغداد داخران<br>هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ هەرێمی كوردستان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share