هێرشێكی مووشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد ئەنجامدرا

بنكەی عەین ئەسەد

بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای ئەنبار ڕووبەڕووی هێرشێكی مووشەكی نوێ بووەوە، سێیەم هێرشی هاوشێوەیە لە ڕۆژی دووشەممەوە لە عێراق.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێرشێكی مووشەكی بنكە ئاسمانییەكەی كردووەتە ئامانج كە هێزەكانی هاوپەیمانییەكەی لێیە، بێ ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە.

بەرپرسەكە وتی، هەڵدانی پێنج مووشەكمان بەدیكرد كەوتنە خوارەوە. بە وتەی ئەو نزیكترینیان دوو كیلۆمەتر لە بنكەكەوە دوور بووە كە دەكەوێتە پارێزگای ئەنبار.

هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی پارێزگاكەش سیستمی دژە بەرگریی بنكەكە چەند مووشەكێكی دیكەی خستووەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share