سیتی لە کەینەوە ڕوویکردووەتە گریزمان

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەی هاری کەین بەنرخێکی گونجاو بێهیوابووە، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە ڕوویانکردووەتە ئەنتوان گریزمان لە یانەی بەرشلۆنە.

ماڵپەڕی “فوت میریکاتۆ”ی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی سیتی و پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بێهیوابوون لە گواستنەوەی هاری کەین، لە کاتێکدا یانەکەی داوای زیاتر لە 150 ملیۆن پاوەند بەرامبەر گواستنەوەی دەکات.

سیتیزنس لەهەمان کاتدا ناچارن هێرشبەرێک دابینبکەن، هۆکارەکەش بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەگەڕێتەوە کە بەڕۆیشتنی بۆ بەرشلۆنە کەلێنێکی لە پێکهاتەی گواردیۆلا دروستکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسییەوە کردووە.

ماڵپەڕەکە نوسیویەتی، گریزمان یەکێکە لەو یاریزانانەی گومان لە بەردەوامبوونی دەکرێت لە یانەی بەرشلۆنە، بۆیە بەڕێوەبەرانی سیتی پێیانوایە دەتوانن بە نرخێکی گونجاو دابینی بکەن، دڵنیاشن لەوەی سەرۆکایەتی بارسا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕێگری لە گواستنەوەی ناکات.

بابەتی پێشتر

ئاسایش و پێشمەرگە لە هەوڵی دۆزینەوەی سێ چەکداری داعشدان

بابەتی دواتر

لەبارەی دۆخی كارەباوە كازمی پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزی خەیاڵپڵاو" ڕادەكێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share