ئاسایشی سلێمانی: دەستبەسەر 149 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر 149 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ-دا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە 2022/6/14 دەستیان بەسەر بڕی 92 كیلۆ ماددەی كریستاڵ-دا گرت كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.

لە چالاكی دووەم دا وەك ئەوەی ئاسایشی سلێمانی دەیڵێت، هێزەكانیان دوای لێكۆڵینەوەی وورد لە ڕێگەی یەكێك لە بازگەكانەوە لە ڕۆژی 25ی تەمموز دەستیان بەسەر بڕی 57 كیلۆ ماددەی كریستاڵ-دا گرت كە لەناو قوتوی ڕۆنی ئۆتۆمبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار (ح.ع.م) لەدایكبووی 1989ی بە ڕەگەز كورد، بەنیازبوو لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

میتی توركیا: سەركردەیەكی پەكەكەمان لە سلێمانی كوشت

بابەتی دواتر

شاجوانی نوێی عێراق دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share