تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە هەولێر دۆزرایەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە شەوی رابردووەوە کوژراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا ئاگادارکراونەتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکان دەرکەوتووە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە کوژراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکە، ناوبراو شەوی رابردوو لەلایەن زاوایەکی خۆیانەوە، واتە هاوسەری خوشکەکەیەوە کوژراوە”.

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە ‏شارەزوور بەخاكسپێردرا.‏ کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە،…
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات. ‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان…
Total
0
Share