دۆلار لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردووی پاشەكشە دەكات

دۆلار لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردووی دابەزی، بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی، 0.83ی بەرامبەر پاوەن (جونەی ئیستەرلینی) تۆماركرد.

چاوەڕوان دەكرێت بانكی ناوەندیی ئەمریكا نرخی سود بە بڕی 75 خاڵ بەرزبكاتەوە وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی هەڵاوسان، بەڵام مامەڵەكان لە بازاڕەكانی دراودا سنوورداربوون، مامەڵەكاران چاوەڕوان ڕاگەیاندنی بەرزكردنەوەی سوودن لە كاتژمێر 18:00 بەكاتی گرینچ.

بازاڕەكانی دراو پێشبینی دەكەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی نرخی سوود بە 75 خاڵی بنەڕەت بەرزبكاتەوە، لەگەڵ بوونی هەلی زیادكردنی دیكە بە بڕی 100 خاڵی بنەڕەت لەكاتێكی دیكەی ئەمساڵدا.

مامەڵەكاران پێیانوایە ئەنجومەنەكە نرخی سوود بۆ 3.4% تا كۆتایی ئەمساڵ بەرزبكاتەوە بۆ هاریكاری لە گەڕانەوەی هەڵاوسان بۆ ئاستی بەئامانجكراو.

پێشبینیی بەرزكردنەوەی نرخی سوود بە ئاستێكی بەرچاو هاریكاربوو بۆ پاڵنانی پێنوێنییەكانی دۆلار، كە بەهاكەكەی بەرامبەر سەبەتەی شەش دراو دەپێورێت، بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی نزیكەی 20 ساڵدا لە كاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانی سەدرییەكان دژی سودانی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

شیعەكان داوا لە پەرلەمان دەكەن شەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە. بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی…
زیاتر ببینە

100 دۆلار = 146.100 دینار

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد كە بەرزترینی دوو مانگی رابردووە. كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵە…
Total
0
Share