نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت نوێترین نرخەکانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بە بەرزیی ماونەتەوە.

بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمڕۆش بەبەرزیی ماوەتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 80 دۆلار و 59 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، کە دەکاتە نرخی بە 76 دۆلار و 49 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە گرنگترینییان بریتین لە “زۆربوونی خواستی وڵاتان لەسەری و گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share