هاتوچۆی هەولێر: گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە ئەمڕۆوە تاوەكو 1ی كانوونی دووەم ساڵی 2024 رادەگیرێت و هۆكاری راگرتنەكەش باشتركردن و ئەبدەیتی سیستمەكەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ئەمڕۆوە سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی دەوەستێت بە مەبەستی باشتركردن و (Update)ی سیستمە كە تا 1ی كانوونی دووەمی ساڵَی 2024.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ماوەی ئەم راگرتنەشدا كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەگەر ئۆتۆمبێلیان فرۆشت ئەوا دوای كاراكردنەوەی سیستمەكە دەتوانن گرێبەستی ئەلیكترۆنی ئەنجامبدەن بەو مەرجەی لەناو گرێبەستەكە وەك تێبینی ئاماژە بە كاتی فرۆشتنەكە درابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share