بەهای نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

بەهای نەوت لە جیهاندا بە ڕێژەی 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە ئومێدێك هەیە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەرهەمبێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم لەگەڵ ئومێدی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 10% بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش گەورەترین بەرزبوونەوەیەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا.

نەوتی خاوی برێنت لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 42 دۆلار و 98 سەنت، بەوەش سێ دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس 40 دۆلار و 88 سەنتە بۆ یەك بەرمیل، كە بە بەهای سێ دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەتەوە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكی تایبەت بە دەرمان ئاشكرایكرد، ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، كە “90% كاریگەر دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
زیاتر ببینە

نووسراوی خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015- 2016 گەیشتە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، ئەمڕۆ نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015،2016 گەیشتە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە.…
Total
0
Share