“لیستى مووچەى مانگى ئاب رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کرا”

هیوا ئەفەندی ئاشکرایکرد، لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان بە سیستمى پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کرا.

هیوا ئەفەندى، سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى رایگەیاند، هەزار و 189 یەکەى ژمێریارى لە هەرێمى کوردستان هەیە، مووچەى سەرجەمیان بە سیستمى پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لیستى مووچە لەلایەن وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان پەسەندکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە هەفتەى داهاتوو لیستى مووچە رادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
زیاتر ببینە

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی تەندروستی ڕاپەڕین دەکات و بڕیادراوە ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان جێگیر نییە، بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.…
Total
0
Share