سامان بەرزنجی: عێراق سەرسامە بە هەرێمی كوردستان

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، عێراق سەرسامە بە هەرێمی كوردستان لە شێوازی چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە و ئەو كەسانەی كە لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرن.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بەبۆنەی كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی ڕێكخرابوو ڕایگەیاند، ئەڵمانیا بەردەوام هاوكاریی هەرێمی كوردستان بووە لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ سلێمانی خزمەتێكی گەورە بە شارەكە دەكات و دەتوانرێت بۆ نەخۆشییە گوازراوەكانی دیكە سوودی لێوەربگرێت.

سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی بەغدادیان كردووە و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەرسامی خۆیان بۆ شێوازی چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە نەخۆش و تووشبووانی شێرپەنجە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەردەكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنێك بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share