ئایا ڕۆناڵدۆ دەچێتە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە؟

سەرۆكی ئەتلەتیكۆمەدرید ڕەتیكردەوە بەهیچ شێوەیەك بیریان لە كڕینی ڕۆناڵدۆ كردبێتەوە.

لە لێدوانێكیدا ئینریكی سیریزۆ سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە كە باس لە كڕینی ڕۆناڵدۆ دەكەن.

سیریزۆ دوپاتیكردەوە كە پەیوەندی كردنی ڕۆناڵدۆ بە ئەتلەتیكۆوە مەحاڵە و هەرگیزیش بیریان لەو بابەتە نەكردۆتەوە.

وتیشی: ” تیپێكی باشمان هەیە و ڕاهێنەرێكی باشیش سەرپەرشتی دەكات و پێویستمان بە یاریزانی نوێ نییە.”

دوێنێ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد و پێی ڕاگەیاندنن كە لە یانەكە نامێنێت و دەڕوات.

خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانیشی لە ئێستادا بەدوای یانەیەك دەگەڕێت تا وەرزی داهاتوو ڕۆناڵدۆ یاریی تێدابكات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەڵەبجە دوو تۆمەتباری دزینی مۆلیدەی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك بەڵگەی گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share