هەولێر.. لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، “شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت لەنێو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئەنجامدا تەقە دروستبووە، لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود سمایل)، تەمەن (25) ساڵ کوژراوە”.

باسی لەوەشكردووە، “لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. ص. ك.) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك سووتا

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: ئەنجومەنی ئاسایش بە بڕیارێک تورکیا ناچار بە جێهێشتنی خاکی عێراق بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار…
Total
0
Share